به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :رۆژی هەینیی وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ بنەماڵەکانی قوربانییەکانی جەنایەتە تیرۆریستییەکان لە باکووری عێراق ، هێرشی تیرۆریستان بۆسەر شوێنە پیرۆزە ئایینیی و ئایینزایی و زیارەتکارانی ئەو شوێنانی بە جێی شەرم وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها جارێکی دیکە جەختی کردە سەر پێویستیی یەکگرتوویی جیهانیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کاریگەر بەدژی تیرۆریزمی تەکفیریی و هەڵسوکەوتی شێتانەی ئەو تاقمە.
شەوی هەینیی سێ تیرۆریست ، پشتێنی تەقینەوەیی خۆیان لە گڵکۆی " موحەممەد ئیبنی عەلی " ، کوڕی ئیمام هادی (ع) ، ئیمامی دەهەمی شیعەکان ، لە شاری بەلەدی پاڕزیگای سەلاحەدینی عێراق تەقاندەوە کە بە هۆی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە و لەزمان هەندێ لە سەرچاوە عێراقییەکان ، 80 کەس کوژران و زیاتر لە 50 کەسی دیکە بریندار بوون.
تاقمی تیرۆریستیی داعش ، بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییەی وەئەستۆ گرتووە.
بەدوای شکستی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئۆپێراسیۆنی ئازاد کرانی فەلوجە دا ، لە پارێزگای رۆژئاوایی ئەنبار و شاری موسڵ لە پاریزگای باکووری نەینەوا ، تاقمە تیرۆریستییەکان روویان هێناوە بە کوشت و بڕ و قەڵاچۆی کەسانی مەدەنیی لە شارەکانی عێراق و بە تایبەت لە بەغدا.